بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی لە سپا نیوز، دوای بە هەڵە تێگەییشتنی لە قسەکانی سەردار سەرتیپ ڕەمەزان شەریف وتەبێژ و بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران لەسەر ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ، ناوبراو بە ئاماژە بە جیاوازی هۆکار و ئەنگێزەی ئەو ئۆپراسیۆنە لەگەڵ دەسکەوت و لێکەوتەکانی وتی: هەر ئەو جۆرە کە ڕێبەرانی حەماس ڕایانگەیاند کە ستەم، جەنایەت و داگیرکەری 70 ساڵە، سووکایەتی بە مزگەوتی ئەقسا و پیرۆزییەکان، گەمارۆ و کوشتوبڕی خەڵکی ستەملێکراو و بێ بەرگری فەلەستین و هەزاران دیل و زیندانی فەلەستین هۆکارەکانی ئحپراستحنی بەتواوەتی فەلەستینی گەردەلوولی ئەقسایە.
ناوبراو زیادی کرد: بێ گومان بەشێک لە سەرکەوتنی گەورەی مێژوویی گەردەلوولی ئەقسا قەرزداری لێبوردەیی و هەوڵەکانی سەردار شەهید حاج قاسم سولەیمانییە کە دەستکەوتەکانی ئۆپراسیۆن دەخاتە ڕیزی تۆڵەکانی بەرخۆدان لە تیرۆری ناجوانمێرانەی شەهیدی قودس.
Your Comment